قه‌ڵه‌وه‌كان، قاوه‌ نه‌خۆن‌
قه‌ڵه‌وه‌كان، قاوه‌ نه‌خۆن‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 17 حوزەیران 2013 12:25

به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ی زیانی به‌دواوه‌ ده‌بێت و چه‌وری له‌ له‌شدا كۆده‌كاته‌وه‌ , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و قاوه‌یه‌ مادده‌ی كافه‌ینه‌كه‌شی لێ جیاكرابێته‌وه‌.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن , قاوه‌ بڕێك له‌ ترشی كلۆرۆجینیكی تێدایه‌ , كه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ و شێرپه‌نجه‌ و جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت چه‌وریش ده‌توێنێته‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ئوستورالیا ئه‌نجامدراوه‌ و ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ خواردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ پێنج كوپ قاوه‌ له‌ ڕۆژێكدا، ده‌بێته‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆری چه‌وری له‌ ناوچه‌ی ورگدا , ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی كێش , ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كیش زیاد ده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه‌، ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی بڕێكی زۆری چه‌وری , ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆزیادبونی كێش.