بە بەرچاوی خەڵكەوە دەستدرێژی سێكسی كرایە سەر ژنێك .هه‌واڵ ی کۆمڵایهتی!!! پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 30 نیسان 2013 14:19

پاكستان: كچێكی هەژدە ساڵ، لە لایەن پیاوانی خێڵەكەیەوە، سزای دەستدرێژیكردنە سەری بە كۆمەڵی بەسه‌ردا سەپێنرا، لەبەر ئەوەی برایەكی ئەو كچە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كچی خێڵێكی دیكەدا هەبووە.

سەرچاوە هەواڵییەكان لە پاكستانەوە، باس لەوە دەكەن، (بیی) تەمەن (18 ساڵ)، بە بیانووی ئەوەی برا (11 ساڵ)یەكەی پەیوەندی لەگەڵ كچی خێڵێكی ئاستبەرزدا هەبوو، لە لایەن پیاوانی خێڵەكەیەوە بە سزای دەستدرێژی بە كۆمەڵ مەحكوم كرا.

پیاوانی خێڵی (ماسۆتی) بڕیاریاندا وەك هەوڵێك بۆ سڕینەوەی پەڵەی شەرەف، بە بەرچاوی هەزاران كەسەوە دەستدرێژی سێكسی بكرێتە سەر (بیی).

چوار پیاوی خێڵەكە لەسەر تەختەی شانۆیەك بە بەرچاوی زیاتر لە دوو هەزار كەسەوە، بەربوونەتە گیانی ئەو كچە هەژدە ساڵییە.

باوكی كچەكە وەك نەریتی خێڵەكان لەسەری پێویستكرابوو، لە ریزی پێشەوەی خەڵكەكە دابنیشێت و تەماشای ئەتتككردنی كچەكەی بكات.

بە گوێرەی قسەی پەیامنێری كەناڵەكان، چوار پیاو، لەسەر تەختەی تاوانەكە، بەرگ و پۆشاكیان لە بەر ئەو كچە داڕنیوە و یەك لەدوای یەك دەستدرێژییان كردووەتە سەری و ئازار و ئەشكەنجەیان داوە و دواتر لە ناو ئاپۆڕای خەڵكەكە بە رووتی بەجێیان هێشت.

باوكی كچەكە هەموو هەوڵێكی خۆی داوە بۆ ئەوەی رێگە لەو تاوانە بگرێت، بەڵام بێسوود بووە و پیاوانی خێڵەكە سوور بوونە لەسەر جێبەجێكردنی ئەو سزایە.