چۆن وا له‌وكه‌سانه‌ ده‌كه‌یت كه‌ به‌جێیانهێشتویت په‌شیمان ببنه‌وه‌ بۆت ؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 22 نیسان 2013 00:56

ئافره‌تان به‌ سروشتی خۆیان به‌وه‌ ناسراون كه‌ هه‌ست ناسك و سۆزدارن به‌ تایبه‌ت له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا له‌گه‌ڵا ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا,

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كچان كاتێك ده‌كه‌ونه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزدارییه‌وه‌ زۆر به‌ گرنگ دایده‌نێن له‌ ژیانی خۆیانداو زۆرینه‌ی كات خه‌ریكی بیركردنه‌وه‌ ده‌بن له‌و كه‌سه‌

بۆیه‌ كاتێك تووشی دابڕان ئه‌بن به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واوله‌ ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ تێك ئه‌شكێن و ناتوانن كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ دابڕاوه‌ لێی ڕابكێشێت چه‌ندین ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌ به‌كارده‌هێنێت

وه‌ك به‌خێرای هه‌وڵده‌دات بكه‌وێته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی تره‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌م ئاگادار بێت ،  یاخود به‌رده‌وام هه‌واڵی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌پرسێت به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ، ڕه‌نگه‌ له‌ ڕێگه‌ی هاوڕێكانییه‌وه‌ بێت

په‌یامی ناڕاسته‌وخۆی ئاراسته‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ ئێستا له‌ ناو زۆرینه‌ی گه‌نجان باوه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ڕیگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك،  بۆیه‌ به‌و كچانه‌ ئه‌ڵێین ئێوه‌ به‌م كارانه‌تان وا له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ن زیاتر دووربكه‌وێته‌وه‌ لێت

ئێوه‌ به‌م كاره‌ هه‌ڵانه‌تان بۆیان ده‌سه‌لمێنن كه‌ خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازن پیاوانیش به‌ گشتی ئافره‌تانێكان لاپه‌سه‌ندی كه‌ خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز بێت،  
بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ له‌و كاتانه‌ به‌ هێز بیت هه‌میشه‌ پێبكه‌نیت و گه‌شبین بیت ،  چیژ له‌و شتانه‌ وه‌ربگره‌ كه‌ حه‌زیان پێده‌كه‌یت وه‌ك گه‌شت و بازاڕكردن له‌گه‌ڵا هاوڕییانت, هه‌وڵبده‌ له‌ هه‌واڵی نه‌پرسیت دوای دابڕان چ به‌ ڕاسته‌وخۆ بێت یان نا ڕاسته‌وخۆ ،
پاشان ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وا له‌ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بكات  بیر بكاته‌وه‌ لێت تا بزانێت ئایا جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌ ژ یانی تۆ بۆ ئه‌و وته‌یه‌كی ناوداری فه‌ڕه‌نسی هه‌یه‌ ده‌لێت ( گرنگی پێبده‌ فه‌رامۆشت ده‌كات، فه‌رامۆشی بكه‌ گرنگیت پێده‌دات )